zagros news agency

فەرمانده‌ی سوپای پاسداران ئەساندنەوەی مەیدانێکی گازی لە کەنداو لە نانی شەو پێویست‌ترە

فەرماندەی قەرارگای خاتەمولئەنبیای سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، ٤٠٪ی مەیدانی گازیی ئاڕەش کە وڵاتانی عەرەبی پێی دەڵێن ”ئەلدوڕە” بەشی ئێرانە.
عەبدولڕەزا عابید بە ئاژانسی هەواڵی ئیلنای گوتووە، چوونی ئێران بۆ ئەو مەیدانی گازە لە نانی شەو پێویستترە.
وڵاتانی سعوودیە و کوێتیش دەڵێن، بەپێی ئەنجامەکانی بوومەلەرزەپێوی و پرۆسەکانی دۆزینەوەی گاز، ئەم مەیدانە دەکەوێتەوە نێو ئاوی سنووری وڵاتەکانیانەوە لەنێو کەنداو و هیچ بەشی ئێرانی تێدا نییە.
کوێت و سعوودیە دوو ساڵ لەمەوبەر دوای پرۆسەی گەڕان و هەڵسەنگاندنی کۆمپانیای شێڵی بریتانیا یادداشتێکی لێکتێگەیشتنیان بۆ پەرەپێدانی ئەم مەیدانە واژۆ کرد.
بەپێی هەڵسەنگاندنەکان، ئەم مەیدانە نزیکەی ٥٧٠ ملیار مەتری سێجا یەدەگی گاز و ٣١٠ ملیۆن بەرمیل یەدەگی نەوتی خاوی سووکی تێدایە و پەرەپێدانیشی پێویستی بە حەوت ملیار دۆلار وەبەرهێنان هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری گوێر له‌گه‌ڵ سیروان بارزانی كۆبووه‌وه‌ و سەنتەری چاودێری كرایه‌وه‌

سەڵاح

یەکەم دانیشتنی خولی دوازدەهەمی پەرلەمانی ئێران بەڕێوە چوو

یاسین

هیومان ڕایتس‌ وۆچ دژی ڕاگواستنی خەڵکی غەززەیە

سەڵاح