ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

حووسییه‌كان بە مووشەکێکی نوێ بە ناوی فەڵەستین هێرشیان کردە سه‌ر ئیسرائیل

 

گوتەبێژی چەکدارنی حووسی لە یەمەن ئێوارەی رۆژی دووشەمە گوتی: هێزەکانی ئەم گروپە توانیوانە بنکەی سەربازی لە بەندەرگەی ئیلاتی لە باشووری ئیسرائیل بە مووشەکێکی بالستیکی نوێ بە ناوی مووشەکی “فەلەستین” بخەنە ژێر هێرش.

یەحیا سەریع، گوتەبێژی چەکدارانی حوسی لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا گوتی: توانیویانە بنکەی سەربازی لە نێو خاکی ئیسرائیل بە مووشەکی بالستیکی “فەڵەستین” سەرکەوتوانە بپێکن. سەریع دەڵێت یەکەم جارە ئەم مووشەکە نوێیە تاقی‌دەکرێتەوە و سەرکەوتووانە ئامانجەکەی ئەنگاوتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

رێژەی زۆرترین باران بارین راگەیندرا

یاسین

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان

یاسین

بە وێنە…لە بتوێن مەراسیمێک بۆ فراوانکردن و دروستکردنی سەنتەری فریاگوزاری 122 بەڕێوەچوو

سەڵاح