ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزیری سامانە سروشتییەكان: بڕیارە یەكشەممە شاندێكی وەزارەت سەردانی بەغدا بکات

 

کەمال محەممەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەكان، رایگه‌یاند، بڕیارە رۆژی یەكشەممە 9ی  ئەم مانگە شاندی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی نەوت سەردانی بەغدا بکات، وتیشی، چاوەڕێ دەکەین بەم نزیکانە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە.

باسی له‌وه‌ش كرد، کێشەی سەرەکیی بەردەم هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت تێچوونی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم زۆرە. هۆکارەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کۆمپانیاکان لە کەرتی نەوتی وەبەرهێنانیان کردووە. بەڵام عێراق ساڵانە چەندین تریلیۆن دینار بۆ کەرتی نەوتەکەی تەرخان دەکات.

كه‌مال محه‌ممه‌د وتیشی، بۆیە بەڕێوەبردنی کەرتی نەوت لە عێراق و هەرێمی کوردستان جیاوازن. لە عێراق کەرتی گشتییە و لە هەرێم کەرتی تایبەتییە. لە ئێستادا عێراقیش گەیشتووەتە ئەم قەناعەتە دەست بە هەناردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بکرێت.

روونی كرده‌وه‌، بڕیارە رۆژی یەكشەممە 9ی  ئەم مانگە شاندی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی نەوت سەردانی بەغدا بکات.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، چاوەڕێ دەکەین بەم نزیکانە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە. کۆمپانیاکانی بە بڕە پارەیەکی زۆر وەبەرهێنانیان لە کێڵگەکانی نەوتی هەرێم کردووە و پێویستە بەغدا ڕەچاوی ئەمە بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا لە دانووستانی وڵاتانی ئەوروپا و ئێراندا بەشدار نابێت

سەڵاح

فه‌رهه‌نگ غه‌فوور: هه‌ر پارتی ده‌توانێ به‌رگری له‌ مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكات

دڵشاد

بلومبێرگ: تورکیا هەموو هاوردە و هەناردە‌ی لەگەڵ ئیسرائیلدا وەستاند

سەڵاح