zagros news agency

ئه‌مه‌ریكا کارمەندانی کەشتییەکی یۆنانی له‌ ده‌ست حوسییەکان رزگار ده‌كات

 

سەرکردایەتی هێزە دەریاییەکانی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە گوتی ستافی کەشتییەکییان ڕزگار کردووە کە خاوەنەکەی یۆنانە و ئاڵای لایبیریای بەسەرەوە بووە، ئەوەش دوای ئەوەی کەشتییەکە لە 12 ی مانگی شەشدا لەلایەن حوسییەکانی یەمەنەوە لە دەریای سووردا هێرشی کرایەسەر.

سەرکردایەتی هێزە دەریاییەکانی ئەمەریکا وتی کەشتیوانەکانی گروپی کەشتییە هێرشبەرەکانی ئەمەریکا دوایت دی ئایزنهاوەر ڕۆژی شەممە کارمەندانی کەشتییەکەیان بە فڕۆکە گواستووەتەوە. وتیشی کەشتیوانێکی سڤیل هێشتا بێسەروشوێنە.

هێرشەکە کە لە نزیک بەندەری حودەیدەی یەمەن ڕوویداوە، بووەتە هۆی کەوتنەوەی لافاوێکی توند لەسەر کەشتییەکە و زیانی بە ژووری بزوێنەرەکە گەیاندووە و وایکردووە کەشتییەکە نەتوانێت بجوڵێت.

ڕۆژی شەممە ئۆپەراسیۆنەکانی بازرگانی هاتووچۆی بەڕیتانیا وتی کارمەندانی کەشتییەکە گواستراونەتەوە و کەشتییەکە لە دەریای سووردا بەملاو بەولادا دەچێت.

حوسییەکان بەرپرسیارێتی ئەو هێرشە و هێرشە موشەکییەکانی دیکەی پێشووتریشیان ڕاگەیاندووە، دەڵێن هێرشەکانییان بۆ سەر کەشتییەکان لە دەریای سووردا دەربڕینی پشتیوانییە بۆ فەلەستینییەکانی غەززە، دەڵێن ئەو کەشتییانە دەکەنە ئامانج کە بەرەو بەندەرەکانی ئیسڕائیل دەچن.

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

سەڵاح

بانكه‌ بازرگانییه‌كان: سبه‌ی ده‌وامی ئه‌و بانكانه‌ی مووچه‌ دابه‌ش، ده‌كه‌ن ئاساییه‌

سەڵاح

سەرۆك بارزانی میوانداریی تۆماس باراك نێردەی ئەمەریكا بۆ سووریا و مەزڵووم عەبدی و محەمەد ئیسماعیل سەرۆكی ئەنەكەسە دەكات

یاسین