ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

شرۆڤەکارێکی سیاسی: ڕۆژئاوا هەوڵی لەناوبردنی ئابووری تورکیا دەدات

 

مێژوونووس و شرۆڤەکاری سیاسی تورکیا، محەممەد بیرینسیک ڕایگەیاند، پەیوەستبوونی تورکیا بە سزاکانی دژی ڕووسیا دەبێتە هۆی تێکدانی ئابووری خۆی و لاوازبوونی ئەنقەرە.

شرۆڤەکارە سیاسیەکەی تورکیا، محەممەد بیرینسیک گوتی: “ڕۆژئاوا پرسی ئۆکرانیا نەک تەنها دژی ڕووسیا بەڵکو دژی تورکیاش بەکاردەهێنێت، هەروەها ئۆکرانیا ئامرازێکە بۆ گەیشتن بە ئامانجی گەماڕۆکانی سەر ڕووسیا و تورکیا لە دەریای ڕەشدا”. بە گوتەی ئەو، تورکیا پێویستی بە سیاسەتێکی دیکە هەیە سەبارەت بە ئۆکرانیا.

ئاماژەی بەوەشکرد: “ئەو هاوکارییەی ئەنقەرە پێشکەشی کیێڤ دەکات، دەگۆڕێت بۆ هێرشی تیرۆریستی لەسەر هێڵی گواستنەوەی گازی تورکیا، هەروەها هەڕەشەیە بۆ سەپاندنی گەمارۆی بانکەکانی تورکیا و بازرگانی تورکیا”.

بیرینسیک جەختیشی کردەوە: ڕێگریکردن لە پلانەکانی ئەمەریکا لە ئۆکرانیا بابەتی ئاسایشی نیشتمانی و ئابوورییە لە تورکیا.

دەشڵێ: تورکیا ناچارە بەمەبەستی تێکدانی ئابووری خۆی بچێتە پاڵ سزاکانی دژی ڕووسیا، سزاکانی سەر ڕووسیا تورکیا بە ئامانج دەگرێت دەبێتە هۆی لاوازکردنی ئەو وڵاتە، بۆ ئەوەی بەرەنگاری پلانەکانی ئەمەریکا نەبێتەوە.

ڕاشیگەیاند، لە ئەگەری دانوستانەکانی نێوان سەرۆکەکانی تورکیا و ڕووسیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و ڤلادیمێر پوتین لە پەراوێزی ڕێکخراوی هاوکاریی شەنگەهای لە ئاستانە، پێویستە ئەردۆغان هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە بکات و تاوتوێی ئەو ڕێوشوێنانە بکات کە دەبنە ڕێگر لە پلانەکانی ئەمەریکا لە ئۆکرانیا.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێکی پیرۆزبایی لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى

سەڵاح