zagros news agency

قوبرس: وەڵامی حزبوڵڵای لوبنانی دایەوە

حکوومەتی قوبرس ڕوژی پێنج‌شەممە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، وەڵامی هەڕەشەی حەسەن نەسروڵڵای سەرۆکی حزبوڵڵای لوبنانی دایەوە.

نەسروڵڵا، رۆژی چوارشەممە، هوشداریی دابووە قوبرس ئەگەر هاوکاریی ئیسرائیل بکات و فڕۆکەخانە و بنکە سەربازییەکان بخاتە بەردەستی ئەم وڵاتە، قبریسیش بەشێک لە جەنگەکە دەبێت.

کۆنستانتینوس لتبیوتیس، گوتەبێژی حکومەتی قوبرس ڕۆژی پێنج‌شەممە بە ڕادیۆ قوبرسی گوت: لێداونی رێبەری حزبوڵڵا لە ڕاستیەوە دوورەو  ئێمە لە ئاستی دیپلوماسیدا هەنگاوی پێویست هەڵدەنێن.

مێدیای ئیسرائیل و قبریلس ساڵانی رابردوو راپۆرتی زۆری سەبارت بە سەردانی یەکەی تایبەتی سوپای ئیسرئیلیان بۆ قوبرس بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن ئەم سەردانانە بە مەبەستی مەشقی تاکتیکی بەرەنگاربووەنەوەی تیروریسم کراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

تومەنی ئێرانی سەدا 13 بەهای خۆی لەدەستدا

سەڵاح

هاتووچۆی عێراق وەڵامی پێشنیازێکی پەرلەمان دەداتەوە

یاسین

فوئاد حوسێن و هاکان فیدان بەتەلەفۆن گفتوگۆیان کرد

یاسین