zagros news agency

سەرچاوەیەکی ئەمریکای:حەماس زۆربەی دیلە ئیسرائیلییەکانی کوشتووە

 

لە کاتێکدا لێکدانەوەی پێشووی سوپای ئیسرائیل پێشان دەدات زیاتر لە ٢٥ دیلی ئیسرائیلی لەو ١١٦ دیلەی لە ٧ی ئۆکتۆبەر لە کەرتی غەززە بە لیل گیرابوون، مردوونە و سەرچاوەیەکی ئاگەداری ئەمریکایی دەڵێت ژمارەی دیکە کوژراوەکانی بەر دەستی حەماس لەم ژمارەیە زیاترە.

ڕێکخراوی حەماس لە هێرشی ٧ ئۆکتۆبەردا نزیکەی ٢٥٠ ئیسرائیلیی بە دیل گرت و پێدەچێت ئێستاس ١١٦ کەس لەم بەدیل گیراونە لە غەززە دەست‌بەسەرن.

وەک رۆژنامەی “وۆڵ‌ستریت ژۆرناڵ” رۆژی پێنجشەممە بڵاوی کردەوە هێندێک لە نێوەندگیرانی نێوان ئیسرائیل و حەماس سەبارەت بە گۆڕینەوەی دیلا و بەرپرسێکی ئەمریکاییش  ئاشکرایان کردووە: ژماره‌ی ئەو دیلانەی بەردەستی حەماس واتە ئەوانەی ئێستا زیندوون، رەنگە بگەنە ٥٠ کەس.

ئەم ڕاپۆرتە ئەمە دەگەیەنێت ٦٦ کەس لە دیلەکانی ئیسرائیلی لە غەززە کوژراون یانی ژمارەی دیلە کوژراوەکان لە ٢٥ کەس واتە ئەو پێشبینیەی سوپای ئیسرائیل کردبووی، زیاترە و لە زیاتر لە دوو هێندەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: ساڵی ٢٠٢٥ شایەدی پەرەسەندنی هاوکاری بوو لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی هەرێم

یاسین

داواکاری گشتیی ئێران: بڵاوکردنەوەی دەنگۆ دەربارەی کوژران ئیسماعیل هه‌نیە سزای لەسەرە

یاسین

به‌ وێنه‌.. کۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی كوردستان و نوێنه‌ری وڵاتان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

سەڵاح