zagros news agency

تورکیا: خۆمان بۆ جەنگی جیهانیی سێهەم ئامادە کردووە

 

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەبارەی سەرهەڵدانی جەنگی جیهانیی سێیەم رایگەیاند، نایانەوێت شتێکی وەها رووبدات، بەڵام خۆیان بۆ هەموو ئەگەرەکان ئامادەکردووە.

سەرچاوەیەک لەنێو وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، لەبەرانبەر ڕوودانی جەنگی جیهانیی سێیەم، سوپای تورکیا ئامادەیە و یەکێکە لەو وڵاتانە ئامادەیی تەواوی بۆ هەموو سیناریۆکان کردووە.

ئەم سەرچاوەیە دەلیت، ئێستا مەترسیی سەرهەڵدانی جەنگی جیهانیی سێهەم هەیە، بۆیە ئەوان بەدەوام دۆخەکە هەڵدەسەنگێنن و لەژێر رۆشنایی ئەم هەڵسەنگاندنانە پدووبارە لانەکانیان دادەڕێژنەوە.

لێدوانەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە کاتێکدایە رۆژی سێشەممە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە تیشکی خستبووە سەر سەهەڵدانی جەنگیکی فراوان لە جیهاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەشت مانگی ئەمساڵ نزیکەی 36 ملیۆن گەشتیار سەردانی تورکیایان کردووە

سەڵاح

ڕیاڵ مەدرید لە بۆنەیەکی تایبەتدا کارێراسی یاریزانی نوێی یانەکەی ناساند

یاسین

پلەکانی گەرما گۆڕانکاریان بەسەر دادێت

یاسین