ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کۆپا ئەمریکا..ئۆرۆگوای بە ئەنجامێکی گەورە شکستی بە بۆلیڤیا هێنا

لە یارییەکانی کۆمەڵەی سێیەمی کوپا ئەمریکا، هەردوو هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای و بۆلیڤیا روبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە کۆتاییدا ئۆرۆگوای توانی گۆڵبارانی بۆلیڤیا بکات و یارییەکە بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر شکستی پێهێنا.

 

لە سەرەتایی تایمی یەکەم کەرنەڤاڵی گۆڵکردنی ئۆرۆگوای لە خولەکی هەشتدا بە گۆڵیکی پێلیستری دەستیپێکرد، لە خولەکی 21دا جارێکی تر یاریزان داروین نونێز تۆڕی گۆڵی بۆلیڤیا هەژاند، دوای چەندین هەوڵی تر ئەو تایمە بەو ئەنجامەکە کۆتاییپێهات.

 

لە تایمی دووەمدا، هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای بەهەمان ئاست بەرزی هاتنە نێو یاریگا و کۆنترۆڵی یارییەکەیان گرتەوە دەست، ئەوەبوو لە خولەکی 77، 81 و89 هەریەکە لە یاریزانان ئاراوخۆ، ڤاڵڤێردی و بێنتاکۆر تۆڕی گۆڵی بۆلیڤیایان هەژاند و سەرەنجامیش یارییەکە بەوشێوەیە مایەوە.

 

لە یارییەکی تری هەمان کۆمەڵەدا، پەنەما بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە هەڵبژاردەی ئەمریکا هێنا،

بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای کۆکردنەوەی شەش خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەکەی دێت، ئەمریکا و پەنەماش هەریەکەو سێ خاڵی هەیەو بۆلیڤیاش هیچ خاڵێکی نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە

یاسین

ئەمەریکا بارى نائاسایی تایبەت بە سوریاى درێژکردەوە

سەڵاح

لە ماوەی چوار ڕۆژدا نزیکەی ٣٥ کەس لە سەرانسەری سووریا کوژراون

یاسین