ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

جامی یۆرۆ.. ئینگلتەرا بە لێدانی یەکلاکەرەوە شکستی بە سویسرا هێنا و گەیشتە قۆناغی داهاتوو

لە یاریێکی تری قۆناغی هەشتی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و سویسرا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا توانی بە لێدانی یەکلاکەرەوە و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ شکست بە سویسرا بهێنێت.

 

لە گێمی دووەمدا، ئاستی هەردوو هەڵبژاردە تا ڕادەیێک وەک یەک بوو، هەردوو لا هەوڵەکانیان خستە گەڕ بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و ئەو گێمە بەبێ گۆڵ مایەوە.

 

گێمی دووەم یاریێکی بەهێزتر دەرکەوت و هەڵبژاردەکان فشارەکانیان بۆ سەر گۆڵی یەکتر دروستکرد،

لە خولەکی 75 یاریزان ئیمبۆلۆ توانی تۆڕی گۆڵی پیکفۆرد بهەژێنێت و گۆڵی یەکەمی سویسرا تۆماربکات، دوای ئەوە هەڵبژاردەی شێرەکان چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا و لە خولەکی 80دا ساکا توانی گۆڵی بەرامبەری ئینگلتەرا تۆماربکاتەوە، کاتی ئاسایی یارییەکە بە یەکسانی کۆتایی پێهات و ناوبژیوان پەنای بردە بەر دوو گێمی زیادکراو.

 

دوو گێمە زیادکراوەکەش دوای گوڕانکاری چەندین یاریزانی هەردوولا و هەوڵەکانیان چڕکردەوە، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و ئەمجارە ناوبژیوان پەنای بردە بەر لێدانی یەکلاکەرەوە.

 

لە لێدانی یەکلاکەرەوەدا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا توانی یارییەکە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ بباتەوە و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی و چاوەڕێی براوەی یاری نێوان هۆڵەندا و تورکیا دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی قەتەڕی کۆدەبێتەوە

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر دەکات

یاسین

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین