zagros news agency

ئەمەریکا تەواوى هێزەکانى لە پایتەختى نەیجەر کشاندەوە

 

هێزەکانى ئەمەریکا تەواوى هێزەکانیان لە بنکەى ئاسمانیی 101 لە نیامەى پایتەختى نەیجەر کشاندەوە و بڕیاریشە کشانەوەى تەواوى هێزەکانیان پێش کۆتایی مانگى ئەیلول بێت.

بەپێی دوو بەیاننامە کە لەلایەن وەزارەتى بەرگرى کۆمارى نەیجەر و وەزارەتى بەرگریی ئەمەریکاوە بڵاوکراونەتەوە؛ کشانەوەى هێز و کەرەستە سەربازییەکانى ئەمەریکا لە بنکەى ئاسمانیی 101 لە نیامەى کۆتاییهاتوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە تا 15ـى ئەیلول ئەمەریکا هێزەکانى لە شارى ئەغادیزى باکورى نەیجەر دەکشێننەوە و لەم کشانەوەیەشدا 766 سەربازیی ئەمەریکا ئەو وڵاتەیان جێهێشتوە.

جێگیربونى هێزەکانى ئەمەریکا لە نەیجەر وەک بەشێک بو لە ئۆپەراسیۆنێکى “دژە جیهادى”، بەڵام دواى ئەوەى داواى دەرکردنى هێزەکانیان کرابو، هەردو وڵات گەیشتونەتە رێککەوتن بۆ جێهێشتنى هێزەکانى ئەمەریکا لە نەیجەر.

لەوبارەیەشەوە بەرپرسێکى ئەمەریکیی بە ئاژانسى هەواڵى سپۆتنیکى راگەیاندوە کە لە چوارچێوەى جێهێشتنى نەیجەر، ئەمەریکا نزیکەى 60 سەربازیان رەوانەى ئەڵمانیا کردوە و لەوێ درێژە بە خزمەتەکانیان دەدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

شاره‌زایه‌كی بواری ئه‌منی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی تاران ئاشكرا ده‌كات كه‌ ئیسرائیل كردونییه‌ته‌ ئامانج

یاسین

ڕووسیا كوشتنی نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار سه‌ربازیی ئۆكراینای له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ڕاگه‌یاند

سەڵاح

چامپیۆنزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە

یاسین