ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەڵمانیا ئاماری تاوانەكانی جامی یۆرۆی 2024ـی راگەیاند

 

سەرەڕای دابینكردنی (22) هەزار پۆلیس و ئەفسەر لە ماوەی بەڕێوەچونی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا لە ئەڵمانیا زیاتر لە دو هەزار تاوان ئەنجام دراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، نانسی فیزر، وەزیری ناوخۆیی ئەڵمانیا ئاشكراکرد، لە ماوەی بەڕێوەچونی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا لە ئەڵمانیا و لە چوارچێوەی گرتنەبەری رێكارە ئەمنییەكان (22) هەزار ئەفسەر و پۆلیس ئەركی دابینكرنی ئاسایشی پاڵەوانێتییەكەیان لەسەر ئەستۆ گرتوە.

وتیشی: لە ئەو ماوە دیاریكراوەكە هێزە ئەمنییەكان توانیوانە رێگری لە (100) كەس بكەن كە ویستویانە بەقاچاخ سنوری وڵاتەكەی ببەزێنن، هاوكات لە میانی بەڕێوەچونی پاڵەوانێتییەكەدا هەزار و (112) كەسیان دەستگیركردوە.

رونیكردوەتەوە كە؛ ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە ناوچەكانی نزیك یاریگاكاندا ئامادەبون شەش ملیۆن كەس بون، ژمارەی  ئامادەبونی ناو یاریگاكان زیاتر لە دو ملیۆن و (600) هاندەر بون.

نانسی فیزر، وەزیری ناوخۆیی ئەڵمانیا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، روداوەكانی پەیوەست بە جامی نەتەوەكانی یۆرۆ (2024) پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان زیاتر لە دو هەزار و (340) تاوانیان تۆمار كردوە

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیشینزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمشەو یەکشەممە

sirwan

بەغدا خەریکە دەبێتە خاوەنی نازناوی پایتەختی تاوانان

یاسین

وەزارەتی بەرگریی تورکیا: ١٧ ئەندامی دیکەی پەکەکەمان کوشتووە

یاسین