zagros news agency

حکومەتی هەرێم هەشت پرۆژەی جیاواز لە قەزای ئاکرێ جێبەجێ دەکات

بڵند رەزا، سەرۆکی شارەوانی ئاکرێ رایگەیاند، ”هەشت پرۆژەی جیاواز لە ئاکرێ جێ بەجێ دەکرێن، کە شەش لە پڕۆژەکان لەسەر بودجەی پارێزگای دهۆک جێبەجێ دەکرێن و دووانەکەی دیکە لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی.

سەرۆکی شارەوانی ئاکرێ ئاشکراشی کرد، جگە لە قیڕتاو و کردن و کۆنکریت کردنی گەڕەکەکان، لەنێو پڕۆژەکاندا راکێشانی ئاوەڕۆ و درووستکردنی دیواریش بۆ ناوچە شاخاوییەکان هەیە.

روونیشیکردەوە، تا ئێستا %20-25ی پڕۆژەکە تەواو بووە، دەشڵێت ئەگەر کێشەی کورت هێنانی پارەیان بۆ دروست نەبێت، لە ماوەی دوو ساڵدا پڕۆژەکە کارەکانی تەواو دەبێت.

قەزای ئاکرێ لە 47 گەڕەک پێکهاتووە و بە تەواوبوونی ئەو پڕۆژەیە، 25 گەڕەکییان کۆنکریت و قیر دەکرێن و کێشەی ئاوەریان نامێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێشانگایەکى تایبەت بە ژیان و چالاکی مامۆستا ئیبراهیم شەهیدی ئاڵا کرایەوە

دڵشاد

ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران

یاسین

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی حکومەتی داهاتووی ترەمپ: حەماس هەرگیز حوکمی غەززە ناکات

یاسین