ئه‌مڕۆ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مۆلیده‌یه‌كی كاره‌باوە له قه‌زای شه‌تره له باكووری پارێزگای زیقار ژماره‌یه‌ك ماڵ سووتاون و قه‌باره‌ی زیانه مادییه‌كانیش هێشتا ئاشكرا نه‌كراوە.
دوابه‌دوای رووداوه‌كه، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداو و سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن.
ئەم ڕووداوە هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
ئەم ڕووداوە لە کاتێدایە، دۆخی باشوور و نێوەڕاستی عێراق لە بواری دابین‌کردنی کارەباوە زۆرخراپە و سەرۆک‌وەزیرانی عێراقیش لەدوایین لێداونیدا لەم‌بارەیەوە دەڵێت گەندەڵی هۆی سەرەکیی ڕێک‌نەخرانی بواری کارەبایە.

هەواڵی پێشوو
هەواڵی داهاتوو