ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە دیوانییە قوتابییەک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی تەمووزی 2024 قوتابییەکی پۆلی شەشی ئامادەیی لە پارێزگای دیوانیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو سەرچاوە ئەمنیە ڕایگەیاند، لە پارێزگای دیوانیە قوتابییەکی لەدایکبووی ساڵی 2004، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستیان کەوتووە، هۆکاری خۆکوشتنەکە بۆ شکستهێنانی بووە لەپۆلی شەشی ئامادەیی.

ساڵانە حاڵەتی خۆکوشتنی قوتابیان لە پارێزگاکانی عێراق تۆماردەکرێت، ئەمەش بەهۆی سەرنەکەوتنیانە لە تاقیکردنەوە یان نەهێنانی نمرەی باشە. بۆیە دەبێت قوتابییەکان هاوکاری بکرێن و لەژێر ئەو پاڵەپەستۆیە دەربهێنرێن.

بابەتەکە تەنها لە خۆکوشتندا سنوردار نییە، بەڵکو فشارەکانی خوێندن و ترسی شکست و بەراوردکردنیان لەلایەن دایک و باوکان لەگەڵ خزم و کەسانیان وایان لیدەکات تووشی حاڵەتی نەخوازراو ببن.

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی یۆرۆ.. لە یاریێکی دراماتیکی تورکیا شکستی بە جورجيای هاوسێی هێنا

یاسین

ئەمەریکا کاروانێکی سەربازی ڕەوانەی سووریا کرد

سەڵاح

وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێنماییەکانی سەربڕینی ئاژەڵی لە جەژنی قوربان بڵاو کردەوە

سەڵاح