ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

یەکێک لە مەترسیدارترین مافیاکانی ئیتاڵیا له‌ ئیسپانیا دەستگیر كرا

دوێنێ شەممە 27/7/2024 ، پۆلیسی ئیسپانیا ڕایگەیاند یەکێک لە مافیا هەڵاتووە ” هەرە مەترسیدارەکانی ” ئیتاڵیا لە بەرشەلۆنە دەستگیرکراوە.

پۆلیس وتی فرانچێسکۆ لاپیس بەوە ناسراوە بەشێک بووە لە ڕێکخراوی تاوانی ڕۆمان کامۆرا.

پۆلیسی نیشتیمانی ئیسپانیا وتی ” هەڵاتووەکە دەرکەوت کە لە لیستێکی ئیتاڵیادایە بۆ ‘ هەڵاتووە هەرە مەترسیدارەکان ‘ چونکە لە بازنەی تاواندا وەکو کەسێک ناسراوە کە نزیک بووە لە ‘ ڕۆمان کامۆراوە ‘.”

لاپیس لە ئیتاڵیا تۆمەتبار کراوە بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە بڕێکی گەورەی کۆکەین و هەشیش و ماریواناوە لە نێوان ئیسپانیا و ئیتاڵیادا.

دوای ئەوەی لاپیس هەڵات، پۆلیسی ئیتاڵیا داوای یارمەتی لە پۆلیسی ئیسپانیا کرد بۆ دۆزینەوەی لاپیس چونکە باوەڕوابوو کە لە ئیسپانیا بێت.

پۆلیس وتی سەرەتا باوەڕوابووە لاپیس لە ئیبیزا بێت بەڵام یاریدەدەرەکانی لە فەڕەنساوە بە فڕۆکە گەشتیان کردووە بۆ بەرشەلۆنە، ئەفسەرەکانی پۆلیس ئەرکێکی چاودێرییان دەستپێکرد بۆ دۆزینەوەی لاپیس لە شارەکەدا.

لە هەوڵێکدا بۆ خۆ بەدوورگرتن لە دەستگیرکردنییان، یاریدەدەرەکانی لاپیس بە تاکسی جیاواز فڕۆکەخانەکەیان جێهێشتووە.

پۆلیس وتی ” سەرەڕای گرتنەبەری ڕێوشوێنە ئاسایشییەکان، پۆلیس توانی بەردەوام بێت لە شوێنکەوتنییان بۆ قەراغ شاری بەرشەلۆنە، کە لەوێ لەسەر شەقامێکی گشتی چاوییان بە هەڵاتووەکە خۆی کەوتووە، هەڵاتووەکە دەستبەجێ دەستگیرکراوە.”

پۆیسی ئیتاڵیا مۆڵەتێکی دەستگیرکردنی ئەوروپایی بۆ لاپیس دەرکردبوو.

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

راگه‌یندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌

یاسین

92٪ی خەڵکی ئێران لە بارودۆخی ئێستای وڵاتەکەیان ناڕازین

سەڵاح

رۆژێک دەبێتە پشووی فەرمی

یاسین