ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەغدا… نزیکەی 70 کەسی بیانی دەستگیر کران

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، لە چەند شوێنێکی ڕەسافە 69 کەسی بیانییان بەتۆمەتی سەرپێچی مەرجەکانی نیشتەجێبوون دەستگیر کرد.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند “بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایش و سەقامگیریی لە سەرجەم ناوچەکانی بەغدا، یەکە ئەمنییەکانمان لە ڕەسافە هەڵمەتێکیان بۆ وردبینیکردنی لە کرێکارانی بیانی دەست پێ کرد. ئاماژەی بەوەش کرد، لەو هەڵمەتەدا توانیان 69 کەسی بیانی دەستگیر بکەن، کە خاوەنی بەڵگەنامەی فەرمی یان نیشتەجێبوون نەبوون.

لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە “ئەو کەسانەی دەستگیرکراون ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان“.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەنگۆی دیار نەمانی 50 هەزار پاکستانی لە عێراق بووەتە بابەتی گەرمی ڕۆژ. وەزیری کاروباری ئاینی پاکستان داوای لە عێراق کردووە بە خێرایی لێکۆڵینەوە لەو بارەوە بکات.

لەیەکەم کاردانەوەشدا ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق گوتی: بەدواداچوون بۆ هەواڵی دزەپێکردنی 50 هەزار گەشتیاری پاکستانی دەکەین و ڕێکاری یاساییان لەدژ دەگرینەبەر.

دووپاتیشی دەکاتەوە، وەزارەتەکەیان هەموو ڕێوشوێنێک دەگرێتەبەر بۆ دۆزینەوەی کرێکارانی نایاسایی و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی دژیان.

هەروەها داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات ڕێکاری پێویست بۆ پاراستنی سنوورەکان لە هاتنی گەشتیاری نایاسایی و کرێکاری نایاسایی بگرنەبەر.

 

K24

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : پلەکانی گەرما روو لەبەرزبوونەوەیە

یاسین

شاخەوان عەبدوڵڵا موژدەیەک رادەگەینێت

یاسین

ماڵپەڕێک: داهاتی تاکی عێراق بۆ ساڵی 2024 سێ هەزار دۆلارە

یاسین