ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

زیندانەکانی ئیسرائیل پڕ بووە لە دەستگیرکراوانی فەڵەستینی

ئیسرائیل لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە دەستگیرکردنی فەڵەستینییەکانی کەرتی ڕۆژئاوا و کەرتی غەززە زیاتر کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی بەرچاوی ژمارەی دەستبەسەرکراوەکان لە زیندانەکاندا، لە کاتێکدا کنێست دوو یاسای درێژکردنەوەی ڕێوشوێنە کاتیەکانی پەسەندکردووە بە ئامانجی کۆنترۆڵکردنی ژمارەی زیندانیان.

ڕۆژنامەی “تایمز ئۆف ئیسرائیل” ڕایگەیاند، یاسادانەران لە کنێست دەنگیان لەسەر دوو ڕەشنووسی یاسا داوە بۆ ڕێکخستنی زیندانیکردنی ئەو کەسانەی کە ئیسرائیل بە “چەکداری نایاسایی” وەسفی دەکات، هەروەها ڕێگایان بە ئیدارەکان داوە بۆ ئازادکردنی زیندانییان لە پێناو سنووردارکردنی زیادبوونی ژمارەی زیندانییەکان.

پڕۆژە یاسای یەکەم، ماوەی بینینی نێوان زیندانی و پارێزەرەکە لە 90 ڕۆژەوە بۆ 75 ڕۆژ کەمکرایەوە، لەگەڵ فەرمانی ڕاگرتنی کاتی بەردەوام نوێ دەکرێتەوە.

سەبارەت بە ڕەشنووسی دووەمی یاساکە، پەیوەندی بە ڕێگەدان بە کۆمیسیاری خزمەتگوزاری زیندانەکانەوە هەیە بۆ کەمکردنەوەی سزاکان ئەگەر توانای زیندانەکان لە سنووری یاسایی زیاتر بێت، جگە لەو زیندانیانەی کە بە تاوانی توندوتیژی سزا دراون، زۆرترین ژمارەی زیندانییەکان بە 14 هەزار و 500 زیندانی دادەنرێت، لە کاتێکدا دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاویانکردەوە کە ژمارەی زیندانییەکان لە ئێستادا 20 هەزار زیندانی تێدەپەڕێنێت.

ساڵی ڕابردوو کنێست باری نائاسایی لە زیندانەکان پەسەند کرد و ڕێگەی بە سیستەمی چاکسازییەکانی وڵات درا بەردەوام بێت لە نیشتەجێکردنی زیندانیان لە شوێنە داخراوە نایاساییەکاندا.

لە دوای دەستپێکردنی شەڕی غەززە لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە ژمارەی دەستبەسەرکراوانی فەڵەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا و کەرتی غەززە لە زیندانەکانی ئیسرائیل بە خێرایی زیادی کردووە.

دەسەڵاتی حکوومەتی فەڵەستین بۆ کاروباری زیندانیان ڕایانگەیاند، “ژمارەی دەستگیرکراوەکان لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی غەززەوە بۆ زیاتر لە نۆ هەزار و 840 کەس بەرزبووەتەوە“.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە

یاسین

پێشبینی پله‌كانی گه‌رما

سەڵاح

پاتریاركی کڵێسای كلدانی له‌ عێراق و جیهان سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

یاسین