له هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رێوڕه‌سمی یادی ده ساڵه‌ی جینۆسایدی كوردانی ئێزدی به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند، جینۆسایدی كوردانی ئێزدی تاوانێكی گه‌وره‌ی مێژووییه كه تیایدا پینج هه‌زار ئێزدی بێ‌تاوان شه‌هیدبوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ست به ژان و ئازاری كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كه‌ین و پێویسته قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی، هه‌ستانه‌وه له جینۆساید كارێكی سه‌خته به‌ڵام ئێزدییه‌كان به ئیراده و خۆڕاگرن و ده‌توانن، ده‌بێ چاره‌نووسی هه‌موو رفێنراوان دیاری بكرێت.
راشیگه‌یاند، شنگال و ده‌وروبه‌ری پێویستی به ئارامی و سه‌قامگیری هه‌یه و پێویسته رێككه‌وتننامه‌ی شنگال جێبه‌جێ بكرێت، پەکەکە و هێزە نایاساییەکانی دیکە دەبێت شنگال بەجێبهێڵن، یادی ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئازادی شنكال گیانیان به‌خشی.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی، هەتا تاقە ڕفێندراوێکی ئێزدی مابێت کار بۆ رزگارکردنیان دەکەین، داعش ویستی کولتووری پێکەوە ژیان تێکبدات، کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی تاوانێکی گەورەی مێژووییە.