zagros news agency

لەمانگی تەمموزدا زیاتر لە 700 زیندانی ئازادکراون کە 78 یان ئافرەت بوونە

ڕۆژی دووشەممە، وەزارەتی داد ژمارەی ئەو کەسانەی ئاشکرا کرد کە لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا ئازادکراون، بەو پێیەی ژمارەی ئەو کەسانەی کە ئازادکراون نزیکەی 1%ی کۆی ژمارەی سزادراوانی زیندانەکانی عێراق پێکدەهێنێت.

دەستەی چاکسازی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، ژمارەی ئەو زیندانیانەی لە 1ـی تەمموزی 2024 تاوەکو 31ی تەمموزی 2024 لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان لە بەغدا و پارێزگاکان ئازادکراون، ژمارەی ئەو ئافرەتانەی ئازادکراون گەیشتووەتە (78) ئافرەت، لە کاتێکدا ژمارەی ئەو پیاوانەی ئازاد کراون، 689 زیندانی بووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بەو هۆیەوە کۆی ژمارەی ئەوانەی ئازادکراون (767) زیندانی پیاو و ئافرەت” بووە، هەروەها بەڕێوەبەرایەتییەکە بەردەوام بەدواداچوون بۆ میکانیزمی ئازادکردنی زیندانیان دەکات دوای کۆتاییهاتنی هەموو ڕێکارە یاساییەکان، بە مەبەستی دڵنیابوون لەوەی کە کارەکانی تەواو دەبن بە شێوەیەکی گونجاو.

ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌تۆمه‌تی گواستنه‌وه‌ی ده‌یان سه‌رپێچیكاری حه‌ج، سعودیه‌ سزای 18 هاوڵاتی ده‌دات

سەڵاح

ئۆکرانیا: 24 فڕۆکەی ڕووسیامان خستووەتە خوارەوە

سەڵاح

سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

سەڵاح