ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆکوەزیرانی بەنگلادیش دەستی لەکار کێشایەوە و هەڵات

 

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە، شێخە حەسینە واجید، سەرۆکوەزیرانی بەنگلادیش دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە، ئەمەش لە بەرامبەر ئەو ناڕەزایەتیانەی لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا لەو وڵاتەدا ڕوویدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکوەزیرانی بەنگلادیش بە هێلیکۆپتەرێکی سەربازی وڵاتەکەی بەجێهێشت و بەرەو هیندستان بەڕێکەوت، لەکاتێکدا هەزاران کەس دوای ڕۆشتنی سەرۆکوەزیرانی بەنگلادیش هەڵیانکوتایە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی فەرمی سەرۆکوەزیران بە یاوەری هێزە ئەمنییەکانی سوپا.

ئەمڕۆ دووشەممە، چالاکوانانی قوتابیان داوایان لە خۆپیشاندەران کرد بەرەو دەکای پایتەخت بچن بۆ فشارخستنە سەر حەسینە تاوەکو دەستلەکار بکیشێتەوە، ئەمەش ڕۆژێک دوای ئەوەی شەڕ و پێکدادانێکی خوێناوی لە سەرانسەری وڵاتدا ڕوویدا و نزیکەی 100 کەسی کوژران.

ڕۆژنامەی دەیلی ستار بڵاویکردەوە، ڕۆژی دووشەممە لە ناوچەی جاتراپری و کۆلێژی پزیشکی دەکا شەڕ و پێکدادان لە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران ڕوویداوە و لانیکەم شەش کەس کوژراون.

خۆپیشاندانی قوتابیان، لە 19ـی تەمموزی 2024، بەهۆی بەرزیی ڕێژەی بێکاری لە ناو گەنجان و دژی سیستەمی پشکی دامەزراندن لەکەرتی حکوومەتیدا، دەستی پێ کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

شەش پارێزگای ئێران کێشەی بێئاوییان هەیە

سەڵاح

كه‌شناسی پێشبینی 48 کاتژمێرى داهاتووی كه‌شوهه‌وای راگه‌یاند

سەڵاح

هیومان ڕایتس وۆچ: ئیسرائیل لە 17 شارۆچکەی لوبنان فسفۆڕی سپی بەکار هێناوە

سەڵاح