ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ دەگاتەوە سەنتەری شاری هەولێر

 

ڕابەر حوسێن بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ڕایگەیاند: کارەکانی بەیەک بەستنەوەی هێلەکانی پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ نزیکبووەتەوە لە کۆتایی و بە تەواوەتی بە گوێرەی ئەم پلانانەی دامان نابوو بەڕێوەچووە.

بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ڕایگەیاند: لە ماوەی نزیکەی چوار کاتژمێردا، 70 هەزار مەتر سێجا ئاو لە ڕێگەی هێلەکانی ئاوی ئیفرازەوە دەخرێتەوە ناو ئەمبارەکان و دەست بە دابەشکردنی ئاسایی ئاو دەکرێتەوە لەگەڕەکەکان، بۆ ئاسایی بوونەوەی بارودۆخی تەواوی گەڕەکەکان، پێشبینی دەکەن بە دوو ڕۆژ بکەوێتەوە باری ئاسایی خۆی.

پرۆژەی ئاوی ئیفراز نزیکەی 30٪ ی ئاوی هەولێر دابین دەکات، بە چاککردنەوەی پەمپمە سەرەکیەکە پرۆژەکە ٪20 ی ئاو لە پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ زیاد دەکات و کە  60 هەزار مەتر سێجا ئاو لە رێژەی ئاوی شاری هەولێر لەڕۆژێکدا زیاد دەکات، بەمەش کێشەی کەم ئاوی بەشێکی زۆری گەڕەکەکانی شاری هەولێر چارەسەر دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێژەی خۆکوشتن لە عێراق ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات

سەڵاح

پرسەنامەیەک لە سەرۆک بارزانییەوە

یاسین

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی بنکەی لالش

دڵشاد