zagros news agency

بەرهەمهێنانی نەوت لە ئێران سێ ملیون ٥٠٠ هەزار بەرمیلی تێپەڕاندووە

 

سەرەڕای سپاندنی کۆمڵێک گەمارۆی توند بۆسەر ئێران، بەرهەمهێنانی نەوتی ئەم وڵاتە لە ساڵی ڕابردوودا گەشەی بەرچاوی تۆمار کرد و گەیشتە زیاتر لە سێ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا، بەڵام بەپێی دوایین ئاماری ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی وزە و ڕێکخراوی ئۆپێک لە بەهاری ئەمساڵەوە بەرهەمهێنانی نەوتی ئەو وڵاتە جارێکی دیکە کەم بووەتەوە.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی وزە بڵاو‌ی‌کردووەتەوە، بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران لە مانگی تەمووزدا ڕۆژانە سێ ملیۆن و ٣٥٠ هەزار بەرمیل بووە، بەپێی ئاماری ڕێکخراوی ئۆپێکیش لە هەمان مانگدا ڕۆژانە سێ ملیۆن و ٢٧٠ هەزار بەرمیل بووە.

بەر لە سزاکانی ئەمریکا بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوتی ئێران سێ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار بەرمیل بوو، لە سەردەمی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترامپدا دابەزی بۆ خوار دوو ملیۆن بەرمیل و بە هاتنە سەرکاری جۆ بایدن جارێکی دیکە زیادی کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرپرسانی ئەمنیی تورکیا و سووریا کۆبوونەوە

یاسین

دەم پارتی داوا دەکات زمانی کوردی لە تورکیا بکرێت بە زمانی فەرمی

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن دەکات

سەڵاح