zagros news agency

بەهۆی سکاڵایەکی ئێمباپێ لەوانەیە پاریس سانجێرمان لە چامپیۆنزلیگ دووربخرێتەوە

بەهۆی سکاڵایەکی ئێمباپێ لەوانەیە پاریس سانجێرمان لە چامپیۆنزلیگ دووربخرێتەوە، هێرشبەرە فەڕەنسییەکە داوای 55 ملیۆن یۆرۆ مووچەی دەکات.

 

رۆژنامەی لۆ مۆندی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە، کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری فەڕەنسی یانەی ریال مەدرید داوای 55 ملیۆن یۆرۆ مووچەی خۆی لە یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی دەکات، ئەگەر پاریس ئەو پارەیە نەدات لەوانەیە مافی بەشدرایکردنی لە یارییەکانی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ پێنەدرێت.

رۆژنامە فەڕەنسییەکە ئاشکرایکردووە، ئێمباپێ داوای مووچە و شایستە داراییەکانی لە پاریس سانجێرمان دەکات، کە لە مانگەکانی کۆتایی بەهۆی نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی پێینەدراوە، ئەگەر کیلیان لە کۆمەڵەی یاریزانە پیشەگەرەکانی خولی فڕەنسی سکاڵا لەسەر یانەکەی پێشووی تۆمار بکات، پاریس سانجێرمان لە گواستنەوەی یاریزانان و تۆمارکردنی ناوی یاریزانە نوێیەکانی بێبەش دەکرێت.

 

پێشتر چەند جارێک ئێمباپێ و دایکی داوایان لە ناسر خلێفی و یانە فەڕەنسییەکە کردووە، شایستە دارییەکانی بدەن، بەڵام سەرۆکی یانە فەڕەنسییەکە سوورە لەسەر ئەوەی کیلیان زیانی بە یانەکەیان گەیاندووە و بەبێ هیچ بەرامبەرێک یانەکەیانی بە گرێبەستێکی ئازاد بەجێهێشتووە.

 

ئەگەر ئێمباپێ سکاڵا لەسەر پاریس سانجێرمان تۆمار بکات و لە فەڕەنسا یانەکە لە تۆمارکردنی ناوی یاریزانە نوێیەکانی سڕ بکرێت، ئەوا فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا مۆڵەتی بەشداریکردن بە پاریس نادات و ناتوانێت بەشداریی وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ بکات.

 

یاریگا

هەواڵی پەیوەندیدار

CIA هۆشداری دەدات سەبارەت بە OpenAI و ChatGPT

یاسین

ئەستێرەیەکی لیڤەرپول تووشی پێکان بوو

یاسین

ڕووسیا شەپۆلێکی نوێی هێرشی ئاسمانیی بەرفراوانی بۆ سەر شارەکانی ئۆکرانیا ئەنجامدا

یاسین