ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازى له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد

 

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە گرنگی دەزانێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان “ئازادانە و دادپەروەرانە و دوور لە پێشێلکاری و ساختەکاری” بکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 21-08-2024، مەسروور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە کلاودیۆ کۆردۆن، نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق بە وەکالەت کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، “بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان”.

نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق بە وەکالەت، “سوپاسی پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ ئامادەکارییەکان و هەماهەنگیکردنی باشی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەپێناو ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن”.

سەرۆکی حکوومەت، وەکو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “ئاماژەی بە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئازادانە و دادپەروەرانە و دوور لە پێشێلکاری و ساختەکاری کرد، بۆ ئەم مەبەستەش جەختی لە گرنگیی ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان و چاودێرانی نێودەوڵەتی کردەوە، کە پێویستە بە شێوەیەکی کارا چاودێریی پرۆسەی هەڵبژاردن بکەن، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوە بچێت”.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگه‌یندراوێك له‌ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی سویسڕا لە عێراق دەکات

سەڵاح

کۆمپانیای TCL یەکەم فلیمی بە زیرەکی دەستکرد بەرهەم دەهێنێت

یاسین