ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

تورکیا: به‌پێی رێككه‌وتن، له‌ به‌عشیقه‌ مه‌شق بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکرێت

وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویکردەوە لە ڕێگەی ئەو یاداشتنامە لێکتێگەیشتنەی سەبارەت بە هاریکاریی ئەمنیی لە ١٥ی ئابدا لەنێوان تورکیا و عێراقدا واژوو کرا، ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی ئەمنیی لە بەغدا دادەمەزرێت کە کارمەندانی تورک و عێراقی بەیەکەوە کاری تێدا دەکەن و، تیایدا زانیاری هەواڵگریی بەشدەکرێت و پلانی ستراتیجی سەربازی دادەنرێت.

ڕاوێژکاری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەدمیراڵ زەکی ئاکتورک لە بینای وەزارەتەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ڕێکخست.

ئەدمیراڵ ئاکتورک ئاماژەی بەوە کرد کە سوپای تورکیا لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆن و نوێنەرایەتییە نێودەوڵەتییەکان بە سەرکەوتوویی لەسەر چالاکییەکانی مەشق و ڕاوێژکاری لە وڵاتانی دۆست و هاوپەیماندا بەردەوامە.

ئاکتورک ڕاشیگەیاند: “بەڕێز وەزیرەکەمان کە بەشداری لە کۆبوونەوەی ‘میکانیزمی باڵای ئەمنییدا’ کرد لە نێوان وڵاتەکەمان و عێراقدا کە لە ١٥ی ئابدا چوارهەمینی لە ئەنقەرە سازکرا، لەگەڵ وەزیری بەرگریی عێراقدا ‘یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەبارەی هاریکاریی ئەمنیی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر’ واژووکرد. لە ڕێگەی ئەو ڕێککەوتنەوە ‘ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی ئەمنیی’ لە بەغدا دادەمەزرێت کە کارمەندانی تورک و عێراقی بەیەکەوە کاری تێدا دەکەن و، تیایدا زانیاری هەواڵگریی بەشدەکرێت و پلانی ستراتیجی سەربازی دادەنرێت.

باسی له‌وه‌ش كرد، لە نێوان هێزەکانماندا لە گۆڕەپانەکەدا هەماهەنگیی دەکرێت بۆ وەستانەوە دژی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییانەی مەترسی لەسەر هەردوو وڵات دروست دەکەن. لە ڕێگەی ناوەندی هاریکاریی و مەشقی هاوبەش پلان دادەنرێت کە هەر لە ڕێگەی ئەم ڕێککەوتنەوە لە بەعشیقە دروست دەکرێت مەشق بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق بکرێت بە ئامانجی زیادکردنی تواناکان لە ڕووی ئەمنیی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەشکردنی ئەزموون لەو بارەیەوە. لە قۆناغی کۆتاییشدا تیرۆر کە مەترسی لەسەر خەڵکی هەردوو وڵات دروست کردووە ئیدی لەناودەچێت و لەوە دەردەچێت لە ناوچەکەدا ببێت بە کێشە “.

 

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

شەپۆڵێکی باران بارین بەڕێوەیه

یاسین

تا کۆتاییی ساڵ هەزار ئامێری پارەدەر (ATM) لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دادەنرێن

سەڵاح

چامپیۆنزلیگ.. لیڤەرپوول و یۆڤانتۆس سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

یاسین