ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سوریا… سه‌ركرده‌یه‌كی قاعیده‌ی لە رێگەی درۆنەوە کوژرا

 

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتكۆم) له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كوشتنی ئه‌بوعه‌بد ره‌حمان مه‌كی سه‌ركرده‌ی گروپێكی سه‌ر به‌ رێكخراوی تیرۆرستی قاعیده‌ی راگه‌یاند كه‌ شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه‌ له‌نێو خاكی سووریا به‌ ئامانج گیراوه‌.

سێنتكۆم له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ ئه‌بوعه‌بد مه‌كی سه‌ركرده‌كه‌ی گروپی حوڕاسه‌دین بووه‌ كه‌ گروپێكی چه‌كداری سه‌ر به‌ قاعیده‌یه‌ و بنكه‌ی له‌ سووریایه‌، هاوكات تۆمه‌تبار بووە لە چەندین ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی لەنێو خاكی سووریا و ماوه‌یه‌كی زۆریش وه‌ك فەرماندەی باڵای بەرپرسی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی سووریا كاری كردووه‌.

به‌ گوێره‌ی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ سه‌ركرده‌كه‌ی قاعیده‌ لە هێرشێکی درۆنیدا لەکاتی لێخوڕینی ماتۆڕسکیل لە ئیدلب کوژراوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

هەتا ئێستا جەنگ زیاتر لە 60 هەزار هیکتار دارستانی ئۆکرانیای لەنێو بردووە

سەڵاح

باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ عێراق: به‌ بێ پشكنینی ئه‌منی ڕازی نابین هاوكاری بۆ لوبنان بنێرن

سەڵاح

به‌ هۆى زریانێكه‌وه‌ ملیۆنان ئه‌مریكی ماڵه‌كانیان جێهێشت

سەڵاح