ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لێدوانی هانس فلیک پێش ڕووبەڕووبوونەوەی ڕایۆ ڤالیکانۆ

ڕاهێنەری بەرشەلۆنە هانس فلیک باس لە دوایین ئامادەکارییەکانی تیپەکەی دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕایۆ ڤالیکانۆ لە قۆناغی سێیەمی لالیگا.

 

فلیک لە کۆنفرانسی پێشکەشکردنەکەدا وتی، “چاوەڕوانین پشت بە خزمەتگوزارییەکانی دانی ئۆلمۆی تازەهاتوو لە یارییەکەی سبەینێدا ببەستین.”

 

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: چاوەڕێی ئۆلمۆ بووین لە یارییەکەی پێشوودا بەشداری بکات، بەڵام سەری نەگرت،

ئاماژەی بەوەشکرد، دەزانین دۆخەکە لە بەرشەلۆنە سەختە، بەڵام پێموایە توانای سنووردارکردنی ئۆلمۆمان هەیە.

 

دووپاتیشی کردەوە، بە دڵنیاییەوە هەموو یاریزانان بەشداری نەبن دڵخۆش نابێت، بەڵام ئۆلمۆ ئەو دۆخە دەزانێت کە تێیداین، ئامادە دەبێت بۆ یاریکردن.

 

فلیک ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەندێک یاریزان ڕۆشتوون، بەڵام پێویستمان بە یاریزانەکانی ترە لە یاریگادا.

 

سەبارەت بە خواستنەکەی ڕۆکی بۆ یانەی ڕیال بیتیس، یاریزانەکە دەرفەتی ئەوەی هەیە زیاتر بەشداری بکات، بەو پێیەی یاریزانێکی باشە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەڵەیە بڵێم پشتم بە ڕۆکی نەدەبەست، بەڵام هەندێکجار لە بەرژەوەندی یاریزانەکەدایە کە بڕوات، منیش پێموایە دەرفەتێکی باشی دەبێت بۆ ئەوەی لە یانەی بێتیس یاری بکات.

 

لە درێژەی قسەکانیدا وتی، سەرەتایەکی باشمان کرد و دەبێت بەردەوام بین لە کارکردن، ئامانجمان سەرکەوتنە و ڕکابەریکردنە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا، ڕایۆ ڤالیکانۆ یاریگایەکی بچووکە، بەڵام ئێمە ڕاهاتووین و ئامادەین بۆ سەرکەوتن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی یۆرۆ و کۆپا ئەمریکاوە، هەموو تیپێکی گەورە بەدەست ئامادەنەبوون دەناڵێنێت، بەڵام ئەمە بیانوو نییە، دەبێت یارییەکان بکەین بە مەرجێک 11 یاریزانی سەرەکیمان هەبێت و هەندێک یاریزانیش لەسەر کورسی یەدەگ بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

474  کەس بەتۆمەتی هێرشکردنە سەر ماڵ و شوێنکاری پەنابەرانی سووریا لە تورکیا دەستگیرکران

سەڵاح

بڕیارێك بۆ دەوامی بەشێكی مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە دەرچوو

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی حزبی سیادە دەکات

سەڵاح