zagros news agency

بارانی بە لیزمە ئەستەنبووڵی گرتەوە

بارانی بەلێزمە لە ئەستەنبووڵ لە هێندەک ناوچەی ئەم پارێزگایە لافاوی لێکەتەوە.
باران بەتایبەت لە بەشی ئەوروپای ئەستەنبوول کاریگەریی خۆی بەتەواوی پیشاندا و ژمارەیەکی زۆر لە ژێرەڕۆ و شەقام و کۆڵان ژێرئاو کەوتن.
ئاو لە بەشی هەرە زۆری بەشی ئەوروپا پەنگی خواردووە. هاوکات لە ژێرەڕۆ (ئەندەرپاس)ی بایرام‌پاشا-ماڵتەپە، دوو ئۆتۆمبێل لەشوێنی پەنگخواردنی ئاو گیربوون و دواتر بە هاوکاریی دەورووبەر رزگاریان بوو.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشوهەوای تورکیاش هۆشداریی دەدات، ناوچەی مەڕمەڕە ڕووبەڕووی شەپۆڵێکی باران دەبێتەوە و پێویستە هاووڵاتییان خۆیان لەو ناوچانە بەدوور بگرن ئەگەری پەنگخواردنی ئاویان هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەریتانیا داوای هێورکردنەوەی حەلەب دەکات

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر دەکات

سەڵاح

کەشناسی: لە هەندێ ناوچە بەفر و باران دەبێت

سەڵاح