zagros news agency

تەرمی شەش بارمتە لە غەززە دۆزرانەوە، یه‌كێكیان ئه‌مه‌ریكییه‌

 

تەرمی شەش بارمته‌ دۆزرانه‌وه‌ كه‌ له‌ حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووی لە کەرتی غەززە رفێنرابوون، جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا رایگه‌یاند، یه‌كێك لە بارمتە کوژراوەکان جوویەکی بە ڕەچەڵەک ئەمەریکییە.

جۆو بایدن، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سوپای ئیسرئیل لە یەکێک لە تونێلەکانی ژێر شاری ڕەفەحی باشووری کەرتی غەززە، تەرمی شەش بارمتەیان دۆزیوەتەوە کە لە هێرشەکانی چەکدارانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023 ڕفێندرابوون.

هەروا ئاماژەی داوە، دڵنیا بووینەتەوە یەکێک لە بارمتە کوژراوەکان هاووڵاتییەکی ئەمەریکییە بەناوی (هێرش گۆلدبێرگ پۆلین) تەمەن 23 ساڵە و یەکێک بووە لەو 251 بارمتەیەی لە باشووری ئیسرائیل لەلایەن چەکدارانی فەلەستینی ڕفێندرا بوون.

لە 24ـی نیسانی ئەمساڵدا، چەکدارانی حەماس گرتە ڤیدیۆیەکی ئەو هاووڵاتییە ئەمەریکییەیان بڵاو کردەوە کە تیایدا داوای دەکرد بارمتەکان ڕزگار بکەن، چونکە لە دۆزەخدا دەژین. تا ئەو کاتە ئەمەریکا و ئیسرائیل لە زیندوو مانەوەی ئەو بارمتەیە دڵنیا بوون.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی ئیسرائیل، لە هێرشەکەی حەماس لە 7ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو 1199 کەس لە خەڵکی ئیسرائیل کوژراون کە زۆربەیان خەڵکی مەدەنی بوون.

هەروەها بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی حەماس، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە تاوەکوو ئێستا 40 هه‌زار و 691 كه‌س کوژراون. هەروا زیاتر له‌ 94 هه‌زار و 60 كه‌سی دیکەش برینداربوون کە 70%ـی قوربانییه‌كان منداڵ و ئافره‌تن.

 

K24

هەواڵی پەیوەندیدار

نەتانیاهۆ لە دادگەی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو

سەڵاح

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕێکارەکانی قەدەغەی هاوردەی تەماتە توندتر دەکات

یاسین

لە تورکیا ١٩ کەس بەتۆمەتی بانگشە بۆ پەکەکە دەستگیر کران

یاسین