ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پزشکیان لە بەرانبەر کێشەی ئابووریی قورس دایە

 

سەرۆککۆماری ئێران لە یەکەم گفتوگۆی لەگەڵ تەلەفزیۆنی فەرمیی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئابوورییەکان و گەیشتن بە گەشەی ئابووریی پێشبینیکراو پێویستیان بە 200 ملیارد دۆلار سەرمایەگوزاری هەیە، بەڵام حکوومەت تەنیا نیوەی ئەم پارەیەی بە دەستەوەیە، بۆیە هەوڵ دەدەن وەبەرهێنەرانی بیانی و ئێرانییانی تاراوگەنشین بۆ وە وەبەرهێنان لە ئێران هان بدەن.

نزیک دوو مانگ پاش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی ئێران، مەسعوود پزیشکیان بۆ یەکەمجار لە گفتوگۆیەکی تەلەفزیۆنیدا ئامادە بوو. سەرۆککۆماری ئێران بە ئاماژەکردن بە دۆخی خراپی ئابووریی ئێران گوتی: ئێران لە ژێر گەمارۆیەکی زۆر قورسدایە و بۆ ئەوەی کێشە ئابوورییەکانی چارەسەر بن، پێویستیی بە دووسەد ملیارد دۆلار وەبەرهێنان هەیە.

پزشکیان گوتی: “لە ژێر گەمارۆی زۆر قورس داین. ئەورووپا و ئەمریکا و ئەو وڵاتانەی پەیڕەوی لە سیاسەتەکانی ئەمریکا دەکەن، گەمارۆیان خستووەتە سەر ئێمە و بازرگانیمان لەگەڵ ناکەن و کێشەیان بۆ ساز کردووین. ئەوە پسپۆڕان دەیڵێن ئەمەیە ئێمە بۆ ئەوەیە ڕیژەی گەشەی ئابووریمان بگاتە 8٪ پیویستیمان بە 200 ملیارد دۆلار سەرمایەگەزاری هەیە.”

سەرۆک‌کۆماری نوێی ئێران گوتی: “ئێمە ئەگەر هەموو ئەو پارەیەی هەمانە، بۆ وبەرهێنان دایبنێن، دەتوانین سەد ملیارد دۆلار دابین بکەین. واتا پێویستیمان بە 100 ملیارد دۆلار وەبەرهێنانی دەرەکی هەیە. ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ چۆنێتیی پەیوەندییەکانی ئێمە لەگەڵ وڵاتانی جیهان و لەگەڵ ئەو ئیرانییانەی لە تاراوگە دەژین. ئێمە دەبێ پەیوەندیمان لەگەڵ دراوسێیان و وڵاتانی جیهان هەبێت بۆ ئەوەی بەو ئامانجانەمان بگەین. ئێمە دەتوانین ئێرانییانی دانیشتووی دەرەوەش کە لە ئێمە ناڕازین، ڕازی بکەین بگەڕێنەوە یا لانیکەم بێن لە وڵاتی خۆیان رووبکەنە وەبەرهێنان.

سەرۆککۆماری ئێران بە ئاماژەکردن بە دواکەوتنی مووچەی مامۆستایان و پەرەستاران و خانەنشینان و پارەی گەنمی جووتیاران جووتیاران ڕایگەیاند پارەی پێویست بۆ دانەوەی ئەم قەرزانە لە خەزێنەی حکوومەتدا نەبوو هەر بۆیە لەسەر ئیزنی ئایەتوڵلا خامنەیی، هێندێک پارە لە سەندووقی پەرەپێدانی نیشتمانی هەڵگیراوە بۆ ئەوەی حکوومەت بتوانێت بەشێک قەرزەکانی بداتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتی كۆتایی پرۆژەی ماستەرپلانی هەولێر (2050) ئامادە دەكرێت

یاسین

دارەتوو.. شەقامێکی 20 مەتری بەدرێژایی 400 مەتر قیرتاوکرا

سەڵاح

نرخی نەوت لە نزمیدا جێگیرە

سەڵاح