ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە بەغدا نزیکەی دوو ملیۆن داواکاری بۆ وەرگرتنی زەوی پێشکەش کراوە

 

بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی پارێزگای بەغدا ڕایگەیاند، نزیکەی دوو ملیۆن داواکاری بۆ پارچە زەوی لە بەغدا پێشکەش کراوە.

یاسر قورەيشی، بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی پارێزگای بەغدا ڕایگەیاند، ئەو فەرمانگەیە ڕووبەڕووی کێشەیەکی گەورە بووەتەوە لە بابەتی تەرخانکردنی زەوی بۆ ئەوانەی شایستەن، ئەویش بەهۆی ڕەتکردنەوەی لە لایەن وەزارەت و فەرمانگەکان کە خاوەنی زەوییەکانن و ڕادەستی شارەوانییەکان ناکەن  بەمەبەستی دابەشکردن، سەرەڕای ئەوەی سوودی لێ وەرنەگیراوە. ئاماژەی بەوەش کرد، لیژنەی ناوبراو خەریکە چارەسەری یاسایی بۆ ئەم کێشەیە دەدۆزێتەوە.

قورەيشی ئاماژەی بەوەش کرد، فەرمانگەکە تا سەرەتای مانگی حوزەیران، یەک ملیۆن و 835 هەزار داواکاری بۆ زەوی لە لایەن چینە جیاوازەکانەوە پێگەیشتووە، لە کاتێکدا تەنها 2000 پارچە زەوی ئامادەکراوە بۆ دابەشکردن، ئەمەش وایکردووە پرۆسەی دابەشکردن لە بەغدا ڕابگرێت تا ئەو کاتەی لیژنەی ناوبراو کارەکانی تەواو دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی وەزیران چوار تەوەری گرنگ تاوتوێ دەکات

یاسین

بەرپرسانی ئەمەریکا ترسیان هەیە شەڕی ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنانی فراوان بێت

یاسین

هه‌وڵی دابه‌زاندنی نرخی دۆلار ده‌درێت

یاسین