ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ژمارەی کوژراوانی غەززە لە 41 هەزار کەس نزیک دەبێتەوە

 

تەندروستیی غەززە بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشی سوپای ئیسرائیل لە غەززە، تەنیا لە 24 کاتژمێری رابردوودا 42 کەس کوژراون.

بە پێی ئەم ڕاگەیندراوە ژمارەی کوژراوانی غەززە لە 7ـی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە گەیشتە 40 هەزار و 861 کەس و 94 هەزار و 398 کەسی دیکەش بریندارن.

نزیکەی ساڵێکە شەڕی ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە و سەرەڕای فشارەکانی ئەمەریکا. هەتا ئێستا حەماس و ئیسرائیل ناکۆکن و لەسەر ڕاگەیاندنی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتان ڕێک نەکەوتوون و ئیسرائیل و حەماس هەرکامیان ئەوەی دیکە به خۆدیزنەوە لە ئاگربەست و ڕێک‌کەوتن تۆمەتبار دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوو بنکەی چەکداران لە سووریا بۆردومان کران

یاسین

بڕیاری دەستگیرکردن بەشار ئەسەد پشتڕاست كرایه‌وه‌

سەڵاح

شێخ شاباز لەلایەن ئاسایشی هەولێر دەستگیر كرا

سەڵاح