zagros news agency

92٪ی خەڵکی ئێران لە بارودۆخی ئێستای وڵاتەکەیان ناڕازین

بە پێی ڕاپرسییەکی ڕێکخراوێکی سەر بە وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران بۆچوونی 15 هەزار و 878 هاووڵاتی لە شار و گوندەکانی 15 پارێزگای ئەم وڵاتە وەرگیراوە، 92٪ی خەڵک لە دۆخی ئێران ڕازی نین.
ڕۆژنامەی “هەممیهەن” بە بڵاوکردنەوەی بەشێک لەم ڕاپۆرتە ئاشکرای کردووە بە بۆچوونی هاووڵاتیان گرانی و هەڵاوسان و بێکاری و مادەی هۆشبەر و گەندەڵی سەرەکیترین کێشەکانی ئەم وڵاتەن.
لە کاتێکدا 61٪ی ئەو کەسانەی لەم ڕاپرسیەدا بەشداربوون پێیان وابووە پێویستە بە چاکسازی کێشەکان چارەسەر بکرێن، زیاتر لە 30٪ی هاووڵاتیان پێیان وابووە دۆخی ئێران هیچ چاکسازییەک هەڵناگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان: ڕێگە نادەین هیچ لایەنێک عێراق له ململانێکان وەربدات

یاسین

میسان… تەرمی گەنجێکی ڕفێندراو بە کوژراوی دۆزرایەوە

یاسین

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

یاسین