zagros news agency

نەوتی سپیی ماڵان بە نرخی پاڵپشتیکراو دەدرێتە هاووڵاتیان

 

لەسەر فەرمانى سەرۆكوەزیرانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان دەکات.

لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڵاوی کردەوە، لەسەر فەرمانى مەسرور بارزانى، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان دەکرێت.

کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەكان لە فەرمانێکی وەزاریدا، بڕیاری دا نەوتی سپی ماڵان بە نرخی پاڵپشتیکراو بەسەر هاووڵاتیان دابەش بکرێت، بەمشێوەیە:

1- دابینکردنی 200 لیتر نەوتی سپی بۆ هەر خێزانێک بە نرخی 100 هەزار دینارە و سەرەتا لە رۆژی 12/9/2024، لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە دابەشکردنەکە دەکرێت.

2- چوار هەزار دینار وەک کرێی گواستنەوە وەردەگیرێت.

3- پاراستنی کوالێتی نەوتەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی چاودێریی کوالێتی دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆشیار زێباری: ڕۆژی 20ـی ئەم مانگە وەڵامی هەموو زماندرێژییەکیان دەدەینەوە

یاسین

سوودانی و نوێنەری یوونامی کۆبوونەوە

یاسین

سوپای ئیسرائیل هێرشی زەمینیی بۆ سەر ناوچەی ڕەفەح دەستپێکرد و ده‌ستی به‌سه‌ر تاكه‌ ده‌روازه‌كه‌دا گرت

سەڵاح