ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لالیگا.. ریال مەدرید بە لێدانی سزا سێ خاڵی کۆکردەوە

لە دوا یاری ئەمشەوی هەفتەی پێنجەمی خولی ئیسپانیا، هەردوو یانەی ریال سوسیداد و ریال مەدرید ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی شاهانە توانی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە سوسیدادی خاوەن یاریگا بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا، تا ڕادەیێک یانەی مێرنگی باشتر بینرا لە ڕووی کۆنتڕۆڵی تۆپەوە، هەردوو یانە چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەکتر، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

لە دووەم تایمدا، لە ئەنجامی فشارەکانی ریال مەدرید بۆ سەر گۆڵی سوسیداد، ناوبژیوان دوو لێدانی سزای بۆ ئەو یانەیە هەژمارکرد و هەردوو یاریزان ڤینیسیۆس جۆنیۆر و ئێمباپێ بەسەرکەوتوویی جێبەجێیانکرد و سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی ریال مەدرید لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیە بە کۆکردنەوەی 11 خاڵ، سوسیدادیش تەنیا چوار خاڵی هەیە و لە پلەی 16 دایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کونسوڵی فەرەنسا: زۆر دڵخۆش و سەرفرازم کە ئەمڕۆ دەرفەتم بۆ ڕەخسا سەردانی دەڤەری بارزان بکەم

یاسین

سزای له‌سێداره‌دان و به‌ندكردنی هه‌میشه‌یی بۆ 30 بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌رچوو

سەڵاح

مەجلیسی ئێران لە تاووتوێکردنی بەربژێرانی کابینەی پزیشکیان بەردەوامە

یاسین