zagros news agency

خولی فەرەنسا.. پاریس بە سەرکردایەتی دێمبلی بە ڕیمۆنتادا بردیەوە

لە یارییەکی هەفتەی چوارەمی خولی فەرەنسا هەردوو یانەی پاریس سانجێرمان و برێست لە باخچەی شازادەکان ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا پاریس توانی یارییەکە بە ڕیمۆنتادا و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە میوانەکەی بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا دوای چەندین هەوڵی هەردوو لا، لە هێرشێکدا ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ برێست هەژمارکرد و رۆمان دیل کاستیۆ لە خولەکی 29دا بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرد و گۆڵی پێشکەوتنی یانەی میوانی تۆمارکرد، بەڵام دیمبلی لە خولەکی 42دا ئەنجامەکەی لە بەرژەوەندی پاریس یەکسانکردەوە.

 

تایمی دووەم، یانەی پاریس باشتر و بەهێزتر گەڕایەوە و توانی لە خولەکەکانی 73 و 74 دوو گۆڵی یەک لەدوای یەکیان لە ڕێگەی یاریزانان فابیان رویز و دێمبلیەوە تۆماربکەن.

 

بەم سەرکەوتنە یانەی پاریس بووە خاوەنی 12 خاڵ، برێستیش تەنیا چوار خاڵی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ مووچەی ئەم توێژە خەرج دەکرێت

یاسین

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا کرد

یاسین

وه‌زاره‌تی دارایی: ئه‌مڕۆ دەوامی سەرجەم بانکه‌كان کراوە دەبن

سەڵاح