لە یاری ئاگرین و یاری دێربی هەفتەی چوارەمی خولی نایابی ئینگلتەرا و یانەی تۆتنهام و ئارسناڵ ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە ئەنجامدا تۆپ هاوێژەکانی ئارتێتا بە تاکە گۆڵێك شکستیان بە تۆتنهام هێنا.
لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان، هەرچەندە کۆنتڕۆڵی تۆپ زیاتر لای تۆتنهامی خاوەن یاریگا بوو،
بەڵام دوای چەندین هێرش ئەو تایمە بەبێ گۆڵ مایەوە.
لە دووەم تایمدا یانەی بەردەوامبوون لە فشارەکانیان و ئاستە بەرزەکەیان، بە پێچەوانەوە یاریزان گابریێل ماگالایس توانی تاکە گۆڵی یانەکە و یارییەکە تۆماربکات.
بەم سەرکەوتنە یانەی ئارسناڵ خۆی گەیاندە پلەی دووەمی ڕیزبەندی بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ، تۆتنهامیش لە چوار یاری تەنیا چوار خاڵی هەیە.