zagros news agency

هەواڵێکی ناخۆش بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە

هانسی فلیکی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە هەواڵێکی ناخۆشی نوێی پێگەیشت سەبارەت بە یەکێک لە یاریزانە کەتەلۆنییە پێکانەکان.

بەرشەلۆنە پێشتر ڕایگەیاندبوو کە دانی ئۆلمۆ تووشی پێکان بووە لە دوو بڕبڕەی پشتیدا، هەروەها دووپاتی کردبووەوە کە بۆ ماوەی ٤-٥ هەفتە ئامادەنابێت.
لای خۆیەوە فابریزیۆ ڕۆمانۆ پسپۆڕی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ئەوروپا دووپاتی کردەوە کە فێرمین لۆپێزی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە تووشی پێکانێکی نوێی قاچی ڕاستی بووە و پێشبینی دەکرێت بۆ چەند هەفتەیەکی دیکە لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە.
فیرمین خۆی ئامادە دەکرد بۆ گەڕانەوە بۆ تیپەکە دوای چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی ماسولکەکانی پێشەوەی کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا لە کەمپی تیپی ئۆڵۆمپیدا تووشی بوو، پێش ئەوەی تووشی پێکانێکی نوێ ببێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرپرسێكی پێشووی  ئه‌مه‌ریكا: سه‌ردانی پوتین بۆ كۆریای باكوور گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه‌

سەڵاح

ئێران و فەڕەنسا؛ گۆڕینەوەی دوو زیندانیی فەڕەنسایی لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

سەڵاح