ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چامپیۆنزلیگ.. جەنگی ئاتلانتا و ئارسناڵ بە یەکسانی کۆتاییهات

لە درێژەی یارییەکانی ئەمشەوی چامپیۆنزلیگ، هەردوو یانەی ئاتلانتا و ئارسناڵ ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا یارییەکە بە یەکسانی و بەبێ هیچ گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات.

 

لە گێمی یەکەمدا، هەردوو یانە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و ئەو تایمە بەبێ هیچ گۆڵێک تەواوبوو.

 

لە دووەم تایم، ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ خاوەن یاریگا هەژمارکرد، بەڵام یاریزان ماتیۆ روتێگی لە خولەکی 51 لێدانەکەی لەدەستدا،

دوای ئەوە هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا بۆ تۆمارکردنی گۆڵێک، بەڵام یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانتارێكی عێراق: پەكەكە بازگەی لە سنووری پێنجوێن داناوە

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەى تۆمار کرد

یاسین

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەڵاح