ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وزیری نێوخۆی ئێران بۆ دانانی پارێزگای نوێ چووە شاری سنەی رۆژ‌هەڵات

بە ئامادەبوونی وەزیری نێوخۆی ئێران، پارێزگاری نوێی پارێزگای سنە دەستی بە کار کرد.
دوای44 ساڵ ئەمە یەکەمجارە کەسێکی کوردی سوننە دەکرێتە پارێزگاری ئەم پارێزگایە. پارێزگاری نوێی سنە لە رێوڕەسمی دەستبەکاربوونیدا داوای کرد بۆ قەرەبووکردنەوەی دواکەوتنی کوردستان لە بواری ئابووری و پەرەپێداندا، حکوومەت بوودجەیەکی تایبەت بۆ پەرەپێدانی کوردستان تەرخان بکات.
پاش نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە پارێزگاری پێشووی سنە لە فڕۆکەخانەی ئەم شارە پێشوازیی لە وەزیری نێوخۆی ئێران و پاریزگاری نوێی سنە کرد. وەزیری نێوخۆ هاتووەتە سنە بۆ ئەوەی دەستبەکاربوونی پارێزگارە نوێیەکەی ئەم پارێزگایە ڕابگەیەنێت.
وەزیری نێوخۆی ئێران گوتی: “بۆ پارێزگای سنە، بەڕێز لهۆنیمان بە ئەنجومەنی وەزیران پێشنیار کرد و پیشوازییەکی باشی لێ کرا و دەنگی سەدلەسەدی ئەنجومەنی وەزیرانی وەرگرت. من پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان دەکەم کە ئەمڕۆ لاوێکی شیعەی خەڵکی ئەم ناوچەیە بەڕێ دەکەین و لاوێکی سوننەی خەڵکی ئەم ناوچەیە وەک پارێزگار دەست بەکار دەبێت.”
ئیسماعیل زارعی کووشا پارێزگاری پێشووی سنەش گوتی: “پارێزگای کوردستان، پارێزگایەکە کە گەلێک توانایی و تایبەتمەندیی جیاوازی هەیە. بەڵام ئەم پارێزگا پڕ لە نیعمەتە، پشتگوێ خراوە و بە پێی بەڵگەی سەلمێنراو لە سەردەمی ڕژێمی پێشوو دا بە پلان و بە ئانقەست ئەم پارێزگایەیان بە هەژاری هێشتووەتەوە و سیاسەتی ڕژێمی پێشوو ئەوە بوو ئەو پارێزگایانەی وەک پارێزگای کوردستان هێندێکی تایبەتمەندییان هەیە بە ژاری بمێننەوە”.
پارێزگاری نوێش داوای کرد بۆ قەرەبوو کردنەوەی دواکەوتنی کوردستان لە کەرتی پەرەپێدان کە ئەنجامی سیاسەتەکانی حکوومەتی پێشوو و جەنگی ئێران و عێراقە حکوومەت بودجەی تایبەت بۆ پەرەپێدانی کوردستان تەرخان بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

حزبوڵا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسڕائیلی خسته‌ خواره‌وه‌

سەڵاح

تەرمی کەسێک دۆزرایەوە

دڵشاد

پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی چل و یەك ساڵەی ئەنفالی بارزانییەكان

یاسین