ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە ساڵێکدا زیاتر لە ٢٠ هەزار ئێرانی به ڕووداوی هاتوچۆ مردوون

 

پزیشکی دادی ئێران ڕایگەیاندووە لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە بیست هەزار هاووڵاتیی ئێرانی بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانیان لە دەست داوە و ئەمەش لە ماوەی 12 ساڵی ڕابردوودا ژمارەیەکی پێوانەییە.

بە گوێرەی یاسای پەرەپێدانی ئێران حکوومەتی ئەم وڵاتە پێویستە ڕێکارێک بگرێتە بەر کە ساڵانە ژمارەی قوربانییەکانی هاتوچۆ 10٪ کەم بکات. بەڵام لە ساڵی 2020 بەملاوە ژمارەی قوربانییەکان بەردەوام زیادی کردووە.

ئوتومبێل لە ئێران بوونەتە بکوژی هاووڵاتیان و ساڵانە گیانی هەزاران کەس دەستێنن. پزیشکی دادی ئێران ئاشکرای کردووە لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە بیست هەزار هاووڵاتی بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست داوە. ئەمەش لە 12 ساڵی ڕابردوودا ژمارەیەکی پێوانەیییە.

هەم هاووڵاتیان و هەم لایەنی حکوومی پێیان وایە زۆربوونی ژمارەی قوربانییان هۆی جیاوازیان هەیە، بەڵام سەرەکیترینیان نەبوونی ڕێگاوبان و ئوتۆمبێلی ستانداردە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی پێنج دەخرێتە روو

یاسین

بەشە خۆراکێکی دیکەی مانگانە دابەش دەکرێت

یاسین

سامسۆنگ دەستیکرد بە دابەشکردنی Galaxy Z Flip6 Olympic Edition بەسەر وەرزشواناندا

سەڵاح