ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لالیگا.. ریال مەدرید سێ خاڵی زەحمەتی لە بێرنابیۆدا بەدەستهێنا

یارییەکانی هەفتەی حەوتی خولی ئیسپانیا، ریال مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێسی کرد.

 

لە ئە ئەنجامدا یانەی شاهانە توانی بە زەحمەت و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکست بە ئەلاڤێسی میوانی بهێنێت.

 

هەر لەگەڵ فیکەی ناوبژیوان لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی یەک، یاریزان لۆکاس ڤاسکوێز گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، سەرەڕای ئەوەی یاریزانانی ریال زیاتر تۆپیان لابوو، بەڵام تا لە کۆتاییەکانی تایمەکە لە خولەکی 40دا ئێمباپێ توانی دووەم گۆڵی ریال تۆماربکات.

 

لە دەستپێکی تایمی دووەم و لە خولەکی 48 یاریزان ڕۆدریگۆ گۆڵی سێیەمی یانەی مێرنگی تۆمارکرد، یارییەکە بەو ئەنجامە درێژەی کێشا تا لە خولەکەکانی کۆتایی یارییەکە، یانەی ئەلاڤێس توانی ریال تووشی شوکبکات و دوو گۆڵی لەسەر یەکی لە خولەکەکانی 85 و 86 لە ڕێگەی یاریزانان پرۆتێسۆنی و گارسیاوە تۆماربکات،

بەڵام ئەو گۆڵانە نەبوونە فریادڕەسی ئەلاڤێس و یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی ریال مەدرید بووە خاوەن 17 خاڵ و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی دێت، ئەلاڤێسیش 10 خاڵی هەیە و لە پلەی دەیەمە.

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌ سلێمانی ئاگر له‌ باڵاخانه‌یه‌ك كه‌وته‌وه‌

سەڵاح

بەلەمێک بە ٩٠ کۆچبەرەوە لە کەناراوەکانی لیبیا نوقم بوو

سەڵاح

بەشە خۆراکی مانگانە گۆڕانکاری بەسەر دادێت

یاسین