zagros news agency

لالیگا.. ئوساسونا شکستی بە بارسای پێشەنگ هێنا

لە درێژەی یارییەکانی ئەمشەوی خولی ئیسپانیا، یانەی ئوساسونا میوانداری بەرشەلۆنەی کرد.

 

لە ئەنجامدا ئوساسونا توانی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکست بە بارسا بهێنێت.

 

لەتایمی یەکەم ئوساسونا دەستپێشخەری کرد و توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 18 و 28 لە ڕێگەی یاریزان بودیمیر و برایان زاراگوزاوە تۆمارکرد.

 

لە دووەم تایمدا، بەرشەلۆنە لە هێرشێکدا و لە خولەکی 53 ئەنجامەکەی بۆ گۆڵێک لەڕێگەی ڤیکتۆر کەمکردەوە، بەڵام ئوساسونا بو دوو گۆڵی تری بودیمیر بە لێدانی سزا و بریتونێس لە خولەکەکانی 72 و 85 وەڵامی بارسای دایەوە،

لامین یامالیش لەدوا خولەکی یارییەکە گۆڵێکی تری بو بەرشەلۆنە تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، ئوساسونا بووە خاوەن 14 خاڵ و لە پلەی شەشەمدایە، بارساش بە کۆکردنەوەی 21 خاڵ هەر لە پلەی یەکەمە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەیاکس یاریدەدەرێکی ئاڕن سڵۆتی کردە ڕاهێنەری یانەکە

یاسین

مان یونایتد چاوی لە ئەستێرەکەی لیۆنە

یاسین

دێ بینە بەڕەڤانەكێ سەر سەختێ پاراستنا بەرژەوەندیێن خەلكی

سەڵاح