ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە ماوەی شەش ڕۆژدا زیاتر لە یەک ملیۆن لوبنانی ئاوارە بوون

 

ژمارەی ئاوارەکان لە لوبنان بە خێرایی زیاد دەکات، زیاتر لە ملیۆنێک لوبنانی لە ماوەی شەش ڕۆژی دەسپێکی شەڕەوە ئاوارە بوون.

سەرۆکی شانەی قەیرانەکانی حکوومەت و وەزیری ژینگەی لوبنان، ناسر یاسین ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان لە 23ی ئەیلوولەوە نزیکەی ملیۆنێک لوبنانی ئاوارەبوون، کە تەنها لە دوێنێوە سەدان هەزار کەس ئاوارە بوون.

فیلیپۆ گراندی کۆمیساری باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند، کە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل زیاتر لە 200 هەزار کەس لە ناوخۆی لوبنان ئاوارە بوون.

عێراق لە ساڵی 2014دا لە ماوەی مانگێکدا نزیکەی یەک ملیۆن کەس بەهۆی شەڕی داعش ئاوارەبوون، بەلام ئەوەی لوبنان ژمارە پێوانەیی عێراقی شکاند.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیشینزلیگ.. هەڵبژاردەی ئەڵمانیا گۆڵبارانی هەنگاریای کرد

یاسین

لیرەی سووری هاڕەی کرد

سەڵاح

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی دەکات

یاسین