میدیای نێوخۆی سووریا بڵاویانکردەوە، حکومەتی تورکیا لە مانگی ئەیلولدا نزیکەی ٢٠ هەزار و ٥٠٠ پەنابەری سووریاییان دیپۆرتکردووەتەوە.
ئەم پەنابەرانە زۆربەیان ژن و منداڵن و لە چوار دەروازەی سنووریی “باب ئەلحەوا”، “جەرابلوس”، “یۆنان” و “باب ئەلسەلام”ەوە گەڕێنراونەتەوە ناوچە جیاجیاکانی باکووری سووریا.