zagros news agency

ئه‌مه‌ریكا: لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل کار لەسەر وەڵامدانەوەی ئێران ده‌كه‌ین

دوێنێ سێشه‌ممه‌ ئەمەریکا ڕایگەیاند کە ئێران دەبێت ڕووبەڕووی “دەرئەنجامەکان” ببێتەوە بۆ هێرشە مووشەکییە بالیستیکییەکانی بۆ سەر ئیسرائیل و دەشڵێت لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل کار لەسەر وەڵامدانەوەیان دەکات.

ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند دەبێت ئەمهێرشە هەلومەرجی هەبێت “هێشتا باسی وردەکارییەکان ناکەم، بەڵام لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکانمان هەماهەنگی دەکەین“.

پەنگاگۆنیش ڕایگەیاند، ئێران لە ڕۆژی سێشەممەدا دوو هێندە زیاتر مووشەکی بالیستیکی بە بەراورد بە هێرشی پێشووی بۆ سەر ئیسرائیل لەمساڵدا هەڵداوە.

وتەبێژی پەنتاگۆن پات ڕایگەر ڕیشیگەیاند “زۆربەی مووشەکەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە ڕێگرییان لێکرا و کەمترین زیانیان لێکەوتەوە.”

ڕۆژی سێشەممە ئێران هێرشێکی موشەکی باڵیستیکی گەورەی کردە سەر ئیسڕائیل وەکو تۆڵەکردنەوەیەک لە هەڵمەتەکەی ئیسڕائیل دژی حزبوڵای هاوپەیمانی ئێران لە لوبنان.

زەنگی ئاگادارکردنەوە لە سەرانسەری ئیسڕائیل لێدرا و دەنگی تەقینەوە بیستراوە لە ئۆرشەلیم و دۆڵی ڕووباری ئوردن، ئیسڕائیلییەکانیش پەنایان بردە بەر پەناگەکان.

سوپای پاسدارانی ئێران وتی ئێران دەیان هەزاران موشەکی ئاڕاستەی ئیسڕائیل کردووە و ئەگەر ئیسڕائیل وەڵامی تاران بداتەوە ئەوا ” ڕووبەڕووی هێرشی توندتر دەبێتەوە.”

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

هێزەکانی ئەمەریکا 18 چەکداری داعشیان کوشت و زیاتر لە 60ـی دیکەشیان دەستگیرکرد

سەڵاح

عگید دۆسکی: بەرنامەیێ من گرێدای پەیام و بەرنامەیێ پارتی یە

سەڵاح

جامی کاراباو.. مانچستەر یونایتد بە ئەنجامێکی مەزن و چاوەڕواننەکراو بردیەوە

یاسین