ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

توێژینەوەیەک پێنج خراپترین فڕۆکەخانەی ئەورووپا ئاشکرا دەکات

هەندێک لە فڕۆکەخانەکانی ئەورووپا بەهۆی دیزاینی مۆدێرن و خزمەتگوزارییەکانیان ئەزموونێکی ئاسوودە پێشکەش بە گەشتیاران دەکەن. بەڵام فڕۆکەخانە هەیە کە بەهۆی کۆمەڵێک کێشەوە بەدەست ناوبانگێکی خراپەوە دەناڵێنێت، وەک ماوەیەکی زۆر چاوەڕوانی، خراپی خزمەتگوزاری، یان نەبوونی ڕێکخستن.

لە توێژینەوەیەکی ئەم دواییەدا کە لە ماڵپەڕی Tourism Review بڵاوکراوەتەوە، هەندێک لە فڕۆکەخانەکانی ئەورووپا بە پشتبەستن بە هەڵسەنگاندنی بەکارهێنەران لە نەخشەکانی گووگڵدا بە کەمترین خوازراو ڕیزبەندی کراون.

1. فڕۆکەخانەی هێراکلیۆن لە یۆنان

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هێراکلیون بەپێی پێداچوونەوەی بەکارهێنەران وەک خراپترین فڕۆکەخانەی ئەورووپا ڕیزبەندی کراوە، تێکڕای ڕیزبەندی 2.6 لە کۆی 5 بە پشتبەستن بە زیاتر لە 21,000 پێداچوونەوە، گەشتیاران گلەیی لە خراپی ڕێکخستن و ماوەی چاوەڕوانی زۆر و خراپی خزمەتگوزاری دەکەن، هەرچەندە دەروازەیەکی گرنگە بۆ دوورگەی بەناوبانگی کریت.

2. فڕۆکەخانەی بۆردۆ مێریناک لە فەرەنسا

فڕۆکەخانەی بۆردۆ مێریناک لەم ڕیزبەندییە نەرێنییەدا لە پلەی دووەمدایە و تێکڕای ڕیزبەندییەکەی 2.8 بووە. سکاڵا زۆرەکان بریتین لە خاوبوونەوەی کارکردن، نەبوونی کورسی بەردەست و خزمەتگوزاری چێشتلێنان کە لەگەڵ چاوەڕوانییەکانی گەشتیاران ناگونجێت.

3. فڕۆکەخانەی مانچستەر لە بەریتانیا

فڕۆکەخانەی مانچستەر لە پلەی سێیەمی خراپترین فڕۆکەخانەی ئەورووپادایە، بە تێکڕای ڕیزبەندی 3.1 لە زیاتر لە 27 هەزار پێداچوونەوە، سەرەڕای ئەم هەڵسەنگاندنە، هێشتا فڕۆکەخانەکە ڕۆژانە هاتوچۆی زۆریئ تێدا دەکرێت، بەخۆیەوە دەبینێت. هەندێک لە گلەیی هەرە باوەکان بریتین لە خراپی ڕێکخستن و ناستانداردی خزمەتگوزارییەکان.

4. فڕۆکەخانەی بەرلین براندنبێرگ لە ئەڵمانیا

فڕۆکەخانەی بەرلین براندنبێرگ سەرکەوتوو نەبووە لە جێبەجێکردنی چاوەڕوانییەکانی گەشتیاران، ڕیزبەندی 3.1ـی لەلایەن بەکارهێنەرانەوە وەرگرتووە، گلەیییان لە خراپی ڕێکخستن و ڕێنمایی و نیشانە ناڕوونەکان کردووە.

5. فڕۆکەخانەی شارلێرۆی بەلجیکا

فڕۆکەخانەی شارلێرۆی کە بە شێوەیەکی سەرەکی لەلایەن هێڵە ئاسمانییە کەم نرخەکانەوە بەکاردەهێنرێت، بەهۆی قەرەباڵغی و خراپی ئاسوودەیی و نەبوونی خزمەتگوزارییەوە گلەیی سەرنشینانی لێدەکرێت، تێکڕای ڕیزبەندییەکەی لە گووگڵدا 3.2 یە و ئەم فڕۆکەخانەیە لە کەمترین پەسەندکراوی گەشتیاراندایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کێ پاڵپشتیی ڕۆدری کرد بۆ ئەوەی پەیوەندی بە مانستی بکات

sirwan

دهۆك.. ئاگر له‌ باڵاخانه‌یه‌كی چوار نهۆمی كه‌وته‌وه‌ و 10 كه‌س ڕزگار كران

یاسین

وه‌زاره‌تی دارایی: به‌شی گه‌نجینه‌ی داهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ

سەڵاح