ئاژانسی فەرمیی تورکیا ئاشکرایکرد، دەزگای هەواڵگری لە هەڵمەتێکی نهێنیدا حوسێن ئۆزتورک و ڤیدان فاتێ، بەرپرسی یەپەگە لە تەلرەفعەت کە ناوە خوازراوەکانی مەزڵوم و زەلال عەفرینیان بەکارهێناوە، کوشتووە.
بەگوێرەی ئەم هەواڵە، هەردووکیان تۆمەتبارکردبوون بەرێکخستنی هێرشەکانی هەسەدە بۆ سەر سوپای تورکیا لە چوارچێوەی هەڵمەتی چلەی زەیتوون هاوکات خرابوونە لیستی دەزگای هەواڵگریی تورکیاوه.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دەزگای هەواڵگری، عەفرین زەلال و مەزلوم لە ساڵانی 1990 و 1994 چوونەتە ریزەکانی پەکەکە، دواجار قۆناغەکانی حیزبی و شەڕکردنیان بڕیوە و لە سووریا بەرپرسیارییەتییان پێدراوە.