ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئیسرائیل بە فەرمی كوژرانی (یەحیا ئەلسینوار)ی ڕێبەری بزووتنەوەی حەماسی ڕاگەیاند

دوای ئەوەی میدیاكانی ئیسائیل بڵاویان كردەوە، كە پشكنینی DNA بۆ تەرمێك دەكەن كە پێدەچێت، تەرمی یەحیا ئەلسنیوار، ڕێبەری بزووتنەوەی حەماس بێت، پاش چەند خولەكێك، ئیسرائیل پشتڕاستی كردەوە و بەفەرمی كوژرانی یەحیا ئەلسینواری ڕاگەیاند.

چەند خولەكێك لەمەوبەری ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی 10ی 2024، سەرچاوە سەربازییەكانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند، كە لە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازییدا لە غەززە، هێزەكانی سوپای ئیسرائیل سێ كەسیان كوشتووە و بە ئەگەرێكی زۆرەوە، ڕەنگە یەكێك لەو كوژراوانە (یەحیا ئەلسینوار)ی رێبەری بزووتنەوەی حەماس بێت، بۆیە حاڵی حازر هەواڵگری و شاباك لە لێكۆڵینەوەی ورددان لەسەر (دی ئێن ئەی)ی لاشەی كوژراوەكان و ڕاشگەیەندراوە، كە ئیسرائیل (دی ئێن ئەی)ی یەحیا ئەلسینواری لایە و دەتوانێ دڵنیا ببێتەوە، چونكە پێشتر زیندانی بووە لایان.

پاش بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، هەر ئەمرۆ، چەند خولەكێك لەمەوبەر، دەستەی پەخشی میدیایی ئیسرائیل، بە فەرمی كوژرانی یەحیا ئەلسینوار، ڕێبەری بزووتنەوەی حەماسی ڕاگەیاند و گوتی: “ناوبراو لە ئۆپەراسیۆنێكی سوپای ئیسرائیلدا لە ناوچەی تەل سوڵتان لە ڕەفح كوژراوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان: بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسیی، شاندێک دەچێتە بەغدا

یاسین

پارێزگاری هەڵەبجە :سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ هەڵەبجە، گرنگ و پێویست بوو

یاسین

وەزارەتی دەرەوەی ئوردن: ئەمساڵ 99 حاجیی ئوردنی گیانیان لەدەست داوە

سەڵاح